ئەمە دووەم جارە پێشبینى لەناوچوونى ئایین دەکرێ: ئەویش لە لایەن فەیلەسووف و زاناکانەوە. جارێک لە سەرەتای رۆشنگەرییەوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدە، کاتێک کەسێکى وەک شکسپێریش بابەتە ئایینییەکانى خۆی بە چەمکى نائایینى دەردەبری نەبادا گوێ لە شیعرەکانى نەگیرێت و شانۆنامەکانى نمایش نەکرێن. ئەو دەمەش لە کۆتایی سەدەى نوزدەدا کە ویسترا بە بەکارهێنانى زۆر کلیساکان بڕووخێنرێن و بۆ هەمیشە ئایین لە ژیانى مرۆڤایەتى بکرێتە دەرەوە، بەڵام زاناکان بە تایبەت فەیلەسووفەکان و کۆمەڵناسەکان وتیان پێویست ناکات بە کاری لەو شێوەیە هەڵبسن چونکە ئایین خۆی بەرەو تێدا چوون دەروات، کەواتە لێی گەرێن!.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل